٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دکتۆر بەشیر: بەشداریکردنی سەرۆکی حکوومەت لە لوتکەی جیھانی ئیمارات دەبێتە پاڵپشتیەکی گەورە بۆ ھەرێمی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر _KDP.info_ جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی: بەشداریکردنی سەرۆکی حکوومەت و شاندی یاوەری لە لووتەکەی جیھانی حکوومەتەکان لە ئیمارات لەڕووی سیاسی و ئابوری گرنگە و دەبێتە پاڵپشتییەکی ھەرێمی و جیھانی بۆ ئەوەی فشار لە عێراق بکرێت پابەندی مافە دارایی و دەستورییەکانی ھەرێمی کوردستان بێت. 

دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بەشداریکردنی سەرۆکی حکوومەت و شاندی یاوەری لە لووتکەی جیھانی حکوومەتەکان لە ئیمارات کارێکی گرنگە بۆ ئەم کاتە ھەستیارەی عێراق و ناوچەکەی پێدا تێپەڕدەبێت، ھەرێمی کوردستان پێویستی بەوە ھەیە پێگەی خۆی بەھێزتر بکات لە عێراق و ناوچەکەدا، پێویستی بەوە ھەیە پشت  بە وڵاتانی ھەرێمی و نێودەوڵەتی ببەستێت بۆ فشار خستنە سەر عێراق تا پابەندی مافە دەستورییەکانی ھەرێمی  کوردستان بێت، بۆیە ئەم لووتکەیە بەشێوەیەک لەشێوەکان فشارێک دروست بکات و ببێتە ھۆکارێک حکوومەتی عێراق وا لێ بکات زیاتر نەرمی بنوێنێت بۆ خەرجکردنی مافە دارایی و دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان. 

دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد گوتیشی: ئێمە چۆن پێویستمان بە پاڵپشتی دەرەکی ھەیە پێویستمان بە پاڵپشتی نێوخۆییش ھەیە کە لایەنە سیاسییەکان بەگشتی بارودۆخی ئێستای ھەرێم لەبەر چاو بگرن و ببنە ھۆکارێک پێگەی ھەرێم و حکوومەت بەھێزتر بێت لە عێراق و لەناوچەکەدا، بۆیە شانبەشانی پاڵپشتی نێودەوڵەتی لە لووتەکە پێویستە لە ناوخۆش پاڵپشتی لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن و یەکڕیزی دروست بێت و ھەرێمی کوردستان بەھێزتر مامەڵە بکات لەناوخۆ و عێراق و ناوچەکە و جیھانیش، ھەوڵیش بدرێت ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان زیاتر دوانەخرێت و ڕێککەوتنێکی نیشتیمانی لە ھەرێمی کوردستان بکرێت و دواتر فشارێک بخرێتە سەر عێراق ڕێککەوتنەکان جێبەجێ بکات. 

 

بڵندئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار