٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئازاد نوری عەوڵا: کردنەوەی ئەم فەرمانگەیە گرنگە بۆ کەمکردنەوەی کێشەی گۆڕانکاری کەشوھەوا لە ھەرێم

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر_KDP.info_ بەڕێوەبەری فەرمانگەی کاروباری ھونەری و سەرۆکی لیژنەی تەکنیکی گۆڕانی کەشوهەوا لە دەستەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان گوتی: دوای  ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران فەرمانگەی گۆڕانی کەشوھەوا لە دەستەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان کرایەوە، ئەمەش ھەنگاوێکی گرنگە بۆ کەمکردنەوەی کێشەی گۆڕانی کەش و ھەوا لە ھەرێمی کوردستان. 

 بەڕێوەبەری فەرمانگەی کاروباری ھونەری و سەرۆکی لیژنەی تەکنیکی گۆڕانی کەشوھەوا لە دەستەی  ژینگەی ھەرێمی کوردستان، ئازاد نوری عەوڵا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئەنجوومەنی وەزیران بە نووسراوی فەرمیی  ڕەزامەندی داوە لەسەر کردنەوەی فەرمانگەی گۆڕانی کەشوھەوا لە دەستەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان کە لە دوو بەش پێکدێت، ئەوانیش بەشی کەمکردنەوە و خۆگونجاندن و بەشی زەرەر و زیانەکانن. 

ئازاد نوری عەوڵا گوتیشی: لەسەر ڕاسپاردەی دەستەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی داوە بەشی گۆڕانی کەشوھەوا لە فەرمانگەی کاروباری ھونەری بکرێتە فەرمانگەی  گۆڕانی کەشوھەوا ھاوشێوەی بەڕێوەبەرایەتی گۆڕانی کەشوھەوا لە وەزارەتی ژینگەی حکوومەتی عێراق. 

عەوڵا باسی لەوەش کرد: کردنەوەی ئەو فەرمانگەیە سودی باشی ھەیە بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییەکان و بۆ بەشداریکردن لە جێبەجێکردنی پەرەپێدانی بەردەوام  لەگەڵ پێشکەوتنی زانست و ڕووبەڕوبوونەوەی  ئاستەنگەکانی بەردەم گۆڕانی کەشوھەوا و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو و کەمکردنەوەی کێشەی گۆڕانی کەشوھەوا لە ھەرێمی کوردستان. 

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار