بەرپرسی لقی یەکی پارتی لە دھۆک دوای دەست بەکاربوون: کاتی ئێمە بەتەنیا بۆ کار و خزمەتکردن دەبێت

دھۆک_KDP.info_ ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یاریدەدەرەکانی گۆڕانکاری لە پۆستی بەرپرسی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرا، دکتۆر نەوزاد عەبدوڵڵا لە شوێنی عەلی عەونی وەکو بەرپرسی تازەی لقی یەک لە پارێزگای دھۆک دەست بەکار بوو .
دوای دەست بەکار بوونی، دکتۆر نەوزاد عەبدوڵا وەکو بەرپرسی لقی یەکی پارتی لە دھۆک لە ڕاگەیندراوێکدا، کە کۆپیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نێردراوە گوتوویەتی: خۆم بە بەختەوەر دەزانم بە ئەرکی خزمەتکردن لەسەر ڕێبازی پارتی و بارزانی وەکو بەرپرسی لقی یەک ڕاسپێردراوم، لەگەڵ ڕێزوخۆشەویستیم بۆ سەرجەم جەماوەری پارتی پەروەردە و بەڕێز پارێزگاری دھۆک، تەرخانکردنی کاتی ئێمە بەتەنیا بۆ کار و خزمەتکردن دەبێت.
دکتۆر نەوزاد عەبدوڵا باسی لەوەش کردووە، کار و خزمەتکردن گرنگترە لە زەحەمتکێشانی ئێوەی خۆشەویست بۆ پێشکەشکردنی پیرۆزبایی، بەتایبەت ئەو بەڕێزانەی خاوەن ئەرکن، وەکو فەرمانبەر یاخود بەڕێوەبەر و پلەدار، بۆ ئەوەی کاریگەری لە سەر کاروباری ھاووڵاتییان نەبێت.
بڵند ئیبراھیم




