٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگاری لامبیسی پەریتانیا.. کاردەکەین بۆ بە جینۆسیایدناساندنی تاوانی هەڵەبجە و ئەنفال

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە _KDP.info _ لە سەردانی بۆ پارێزگای هەڵەبجە، پارێزگاری لامبیسی بەریتانیا، سەردانی مۆنەمێنتی شەهیدانی کرد و گوتی: دەبێت پێکەوە هەوڵبدەین تاوانی هەڵەبجە و ئەنفال بە جینۆساید بناسرێت، چونکە تا ئێستا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، قوربانیانی کورد بە جینۆسیاید نەناسێندراون. 

 

سەرباز بەرزنجی پارێزگاری شاری لامبیسی دەڵەتی بەریتانیا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی لە مۆنەمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە، ڕایگەیاند: لە ڕۆژژمێری شارەکەمان یادی کیمیابارانی هەڵەبجە و ئەنفال جێگیرکراون و بە فەرمی یادیان دەکەینەوە، لەمساڵیشدا بە فەرمی پەیکەری عومەری خاوەر ڕەمزی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجەمان، لەناو بینای پارێزگای لامبیسی داناوە، خەڵکی فەرمی زۆر سەردانی دەکات. 

 

سەرباز بەرزنجی گوتیشی: ڕاستە لەو دەوڵەتەی ئێمە پلە و پایەمان هەیە بۆی هەڵبژێدراوین، بەڵام شانازی بە ڕابردووی خۆمانەوە دەکەین کە ڕەچەڵەکمان کوردە، لە نزیکەوە سەردانی مۆنەمێنتی شەهیدانی هەڵەبجەم کرد، هەموو بەشەکانمان بەسەرکردەوە، بەڵگە و دیکۆمێنتی گرنگ لێرە هەیە ئەگەر بتوانین پەڕاوێکی یاسایی بۆ دروست بکەین بە هەموو لایەک لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کاری لەسەر‌بکەین بۆ ئەوەی ئەو تاوانانە بە جینۆساید بناسرێن. 

 

بەرزنجی گوتیشی: تاکو لە دادگا نێودەوڵەتییەکان ئەم تاوانانە نەناسێندرێن، قەزیەکەمان ناڕواتە قۆناخێکی نوێوە، لە بەریتانیا لەمەراسیمێکی هاوشێوە بانگێشت کرابووین، لە کاتی پێشکەشکردنی وتارێک ناوی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و ئەنفالی گەلی کورد نەهات، کاتێک پرسیمان لە ئیدارەی حکوومی ئەو شوێنە، پێیان گوتین، ئەو قوربانیانەی کورد داویەتی وەک کیمیاباران و ئەنفال، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی وەک جینۆساید نەناسێندراون. 

 

عەزیز ڕەسووڵ

هەواڵی پەیوەندیدار