٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەکێتی ئەوروپا پشتگیری لە ھەرێمی کوردستان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

یەکێتی ئەورپا _KDP.info_ نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا گوتی: پەیامی ھەرێمی کوردستانمان لەبارەی ھەموو پرسەکان بەتایبەت ھێرشی ئەم دواییەی ئیران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان گەیاندۆتە یەکێتی ئەوروپا، ئەوانیش پشتگیری لە ھەرێمی کوردستان دەکەن. 

 

نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا دکتۆر دلاوەر ئاژگەیی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لەبارەی  ھەموو ئەو پرسانەی پەیوەست بە ھەرێمی کوردستانن، لەوانە ھێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان، کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق، قەیرانی دارایی و پرسەکانی دیکەش لە پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا و لەناو کۆمسیۆنی ئەوروپا زیاتر لەگەڵ ئۆفیسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتی ئەوروپا  گفتوگۆیان کردووە، بۆیە ئەوان لەبارەی ئەو پرسانە گفتوگۆیان لەگەڵ کردووە و بۆیان ڕوونکردوونەتەوە و زانیاریان پێداون. 

 

دکتۆر دلاوەر ئاژگەیی گوتیشی: ھەر بارودۆخێکی تایبەت بە ھەرێمی کوردستان دروست بێت، پەیامی  خەڵکی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانمان گەیاندووە بە یەکێتی ئەورپا و بەردەوامیش دەبین لە گەیاندنی پەیامەکانی  ھەرێمی کوردستان بەیەکێتی ئەورپا. 

ئاژگەیی باسی لەوەش کرد: لەدوای ھێرشی ئێرانیش بۆ سەر ھەرێمی کوردستان پەیامی ھەرێمی کوردستانیان بە یەکێتی ئەورپا گەیاندووە، ئەوانیش بەڕوونی ھەڵوێستی خۆیان دەربڕیووە و سەرەڕای ئیدانەکردنی ئەو ھێرشانە، پشتگیری و پشتیوانی خۆشیان بۆ ھەرێمی کوردستان دەربڕیووە. 

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار