٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قایمقامی پیرمام: ئەمساڵ ھەر سێ ناحیەی سنووری پیرمام دەست بەکار دەبن

سەرچاوە: KDP.info

قایمقامی قەزای پیرمام ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: زیاتر لە ٢٠ پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری قەزای پیرمام جێبەجێکراون، ئەمساڵ دوای تەواوبوونی ڕێکارەکان سێ ناحیەی نوێ لە قەزای پیرمام دەست بەکار دەبن.

 

حامید کاکەیی، قایمقامی پیرمام بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ساڵی ڕابردوو لە سنووری قەزای پیرمام زیاتر لە ٢٠ پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ کراون و بەشێک لە پڕۆژەکان لەناو سەنتەری قەزای پیرمام و بەشێکی دیکەیشیان لە  سنووری بەستۆڕە و کۆڕێ و گوندەکانی سەر بە قەزاکە بووە، پڕۆژەکانیش لە بواری جیاواز بوونە و ھەموو کەرتەکانی خزمەتگوزاری وەک ئاو، کارەبا، ڕێگاوبان و پەروەردەی گرووەتەوە. 

 

قایمقامی پیرمام گوتی:  بڕیارە  ئەمساڵیش ژمارەیەک پڕۆژەی دیکەی خزمەتگوزاری لە سنووری پیرمام جێبەجێ بکرێن، ئێمە داوای دابینکردنی چوار ملیار دینارمان کردووە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای ھەولێر، چاوەڕێی ڕەزامەندین بۆ جێبەجێکردنیان. 

 

حامید کاکەیی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ڕێکارەکانی دەستبەکاربوونی سێ ناحیەی قەزای پیرمام دەستی پێکردووە، دوای تەوابوونی ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان ھەرسێ ناحیەکە ئەمساڵ دەست بە کارەکانیان دەکەن. 

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار