مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (خەرامان حامید مەولود) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (خەرامان حامید مەولود) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی خاتوو (خەرامان حامید مەولود)
بەڕێزان/ خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (خەرامان حامید مەولود)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (خەرامان حامید مەولود) مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیزانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و نیگەرانیتان کەم بکاتەوە و لە خوای گەورەش داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٠ی شوباتی٢٠٢٤




