سیروان ڕۆژبیانی وەکو جێگری یەکەمی پارێزگاری نەینەوا ھەڵبژێردرا

نەینەوا _KDP.info_ ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا کۆبووەوە و ھەردوو جێگری پارێزگار ھەڵبژاردن، کە جێگری یەکەم سیروان ڕۆژبیانییە لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان.
ئێریڤان مەهدی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە کۆبووەوەیەکدا پۆستی ھەردوو جێگری پارێزگاری نەینەوای یەکلایی کردەوە و بە زۆرینەی دەنگ ھەڵبژێردران کە جێگری یەکەم سیروان ڕۆژبیانی بوو لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان.
ئێریڤان مەھدی گوتیشی: دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەن و پارێزگا تەواو بوو کە لە پێنج پۆست پێکهاتووە، لەمەودوا قایمقام و پۆستەکانی دیکەی ئیداری دەمینێن، ئەوانیش پێویستە ڕێککەوتنی لەبارەوە بکرێت و ڕەوانەی ئەنجوومەن بکرێت بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بکرێت.
بڵند ئیبراھیم




