٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قایمقامی ئاکرێ" ئەمساڵ چەند پڕۆژەیەکی ستراتیژی لە ئاکرێ جێ بەجێدەکرێن"

سەرچاوە: KDP.info

قایمقامی قەزای ئاکرێ جێ بەجێکردنی ژمارەیەک پڕۆژەی ستراتیژی لە سنوری قەزاکە راگەیاند و دەڵێ، پڕۆژەی تەلەفریکی ئاکرێ و بەرھەم ھێنانی روون و تۆنێلی چیای پیرس لە پڕۆژە ستراتیژیەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نبۆ قەزای ئاکرێ.

دلاوەر بوزۆ ، قایمقامی ئاکرێ بەمالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" ئەمساڵ ژمارەیەک پڕۆژەی گرینگی وەبەرھێنان لە دەڤەری ئاکرێ جێ بەجێدەکرێن لەوانەش پڕۆژەی بەرھەم ھێنانی زەیتون و بەرھەم ھێنانی روون، کە یەکێک لە پڕۆژە ستراتیژیەکانی ئاکرێ، لەناحیەی گردەسێنین پڕۆژەیەکی گەورەی بەخێوکردنی ئاژەل و لە ناحیەی بجیلیش پڕۆژەی ماسی جێ بەجێدەکرێت، لەناو سەنتەری قەزای ئاکرێش پڕۆژەیەکی گەورەی شاری یاری دروست دەکرێت و دەست بە جێ بەجێکردنی پڕۆژەکە کراوە، ھەروەھا ئەمساڵ پڕۆژەی ستراتیژی تەلەفریکی ئاکرێ دەچێتە بواری جێ بەجێکردن.


قایمقامی ئاکرێ گوتی" لە بواری رێگاو بانیش ھەنگاو زۆر باش نراون، لەوانەش دروست کردن و فراوان کردنی چەندین رێگای سەرەکی و ناوخۆیی لە سنوری قەزای ئاکرێ، پڕۆژەی تۆنێلی چیای پیرس یەکێک لە پڕۆژە گەورە و ستراتیژیەکانی ئاکرێ ئەویش دەچێتە بواری جێ بەجێکردن.

دلاوەر بۆزو ئاماژەی بۆ ئەوەکرد" پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ قۆناغی زۆری بڕیوە و بە تەواوبوونی ٩٠%ی کێشەی کەمئاوی لە سنوری قازای ئاکرێ چارەسەر دەکات و چەندین پڕۆژەی دیکە لە بوارەکانی ئاو و کارەبا و رێگاو بان و تەندروستی و پەروەردە خراونەتە ناو پلانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی رەزامەندیان لەسەر بدرێت بۆ جێ بەجێکردن.
قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار