مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (دارا دڵشاد) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (دارا دڵشاد پیرۆت) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی (دارا دڵشاد پیرۆت)
بەڕێز بنەماڵەی ھەڤاڵ (دارا دڵشاد پیرۆت)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھەڤاڵی خوالێخۆشبوو (دارا دڵشاد پیرۆت)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، دووبارە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٧ی شوباتی ٢٠٢٤




