٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەحمال خەلیل: بەشێک لە ھێزەکانی حەشد لە زوممار کشاونەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

پەرلەمانتارێکی ئێزدی ئاشکرایکرد، بەشێک لە ھێزەکانی حەشد لە ناوچەی  زوممار کشاونەتەوە، دەشڵێ: ھۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لە ناوچەی دیجلە خەڵک ھاوکار نییە لەگەڵ حەشدی شەعبی و ناتوانن سیاسەتی خۆیان لەو سنوورە جێبەجێی بکەن.

مەحما خەلیل، پەرلەمانتاری کوردی ئێزدی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: چەند ڕۆژێکە بەشێک لە ھێزەکانی حەشد کە سەر بە ڕەیان کلدانین بنکەکانیان لە ناحیەی زوومار چۆڵکردووە و کشاونەتەوە لە ناوچەکە، بەڵام ھێزەکانی دیکەی حەشد لە شوێنی خۆیان ماون و نەکشاونەتەوە، تەنیا بابیلۆن ھێزەکانیان کشاندووەتەوە لە دەڤەری زوممار.

ئەو پەرلەمانتارەی ناوچەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ھۆکاری چۆلکردنی بارەگاکانی بەشێک لە حەشدی شەعبی بۆ ئەوەی دەگەڕێتەوە خەڵکی ناوچەی  ڕۆژھەڵاتی دیجلە زۆر ھاوکار نینە لەگەڵ حەشدی شەعبی و بەو ھۆیەوە حەشدی شەعبی ناتوانێت ئامانجەکانی جێبەجێ بکات لە زوممار.

لەبارەی چۆلکردنی دەڤەری شنگال بەھۆی مەترسی بوردوومانی ھاوپەیمانان مەحما خەلیل دەڵێت: لە شنگال ئاگادار نیم حەشد بارەگاکانی چۆل کردبێت، ھۆکارەکەی وەک باسم کرد بەھۆی جێبەجێنەکردنی سیاسەتی حەشدە لە زوممار، چونکە ئەگەر بەھۆی ترسی بوردوومانی ئەمریکا و ھاوپەیمانانەوە بێت ئەوە پێویستە حەشد و بابیلۆن یەکەم جار لە دەشتی نەینەوا بکشێنەوە.

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار