٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حەفتەی داھاتوو ڕاپۆرتی پەرلەمان لەسەر ھێرشەکەی ھەولێر کۆتایی دێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و  بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: حەفتەی داھاتوو ڕاپۆرتەکەی پەرلەمان لەبارەی ھێرشەکەی سەر ھەولێر کۆتایی دێت و یەکێک لە خاڵەکانی ناو ڕاپۆرتەکە بانگێشتکردنی بەرپرسانی ئەمنی عێراقە.

سەگڤان سندی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لیژنەیەکی پەیوەندی لەسەر ھێرشەکەی ھەولێر سەردانی شوێنی ڕووداوەکەی کردووە، ئێمە ١٠ کەس ئەندامی لیژنەکە بووین، ڕاپۆرتەکە کاری تێدا دەکرێت، حەفتەی داھاتوو کۆتایی دێت و ڕادەستی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرێت و چەند خاڵێکی گرینگ لەخۆ دەگرێت.

ئەندامەکەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری دەڵێت: یەکێک لە خاڵەکانی نێو ڕاپۆرتی پەرلەمان پەیوەستە بە بانگھێشتکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمنی عێراق بۆ پەرلەمان لەسەر ھێرشەکەی ئێران بۆسەر شاری ھەولێر و بە ئامانج گرتنی ھاووڵاتییانی سڤیل.

سەگڤان سندی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: دوای پەسەندکردنی ڕاپۆرتەکە لەلایەن لیژنەکەوە ڕادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی دەکەین.

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار