٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگرى و سوپاسالارى توركیا كۆبووه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2024/2/7 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز یاشار گوله‌ر وه‌زیرى به‌رگریى توركیا و مه‌تین گوراك سوپالارى توركیا كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ به‌ڕێز باڵیۆزى توركیا له‌ عێراق ئاماده‌ى بوو، په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاریكاریى هاوبه‌شی نێوانیان، دۆخى ئه‌منیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوایین پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى، تاوتوێ كران و بیروڕایان له‌باره‌یانه‌وه ئاڵوگۆڕ كرد.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگیى هاریكاریى هاوبه‌شى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌ بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له‌ ناوچه‌كه‌ و پاراستنى ئاسایشى سنووره‌كان، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستى و هه‌وڵدانى هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ ڕێگریكردن له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ئاڵۆزییه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانى.

داكۆكیكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندیى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش و دراوسێیه‌تیى باش، دوایین پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌كانى داعش له‌ ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار