پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی بە بۆنەی (٣٠)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی (٣٠)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانەوە، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو و ئەندامانی ئەنجوومەنی جێبەجێکردن و سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کرد.
بەڕێز/ مامۆستا سەڵاحەدین بەھائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
بەڕێزان/ ئەندامانی ئەنجوومەنی جێبەجێکردن و سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
بەبۆنەی (٣٠)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و سەرکردایەتی و سەرجەم کادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبەکەتان دەکەین و، ئومێدەوارین ھەمیشە لە پێشکەوتن دابن و ھەنگاوی باشتر بنێن بۆ بەدیھێنانی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان.
ئەو یادە بە دەرفەت دەزانین دووبارە جەخت بکەینەوە سەر پتەوکردنی ھەماھەنگی و ھاوڕیزی نێوانمان و سەرجەم ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، ھەروەھا پێویستە بە ھەموو لایەک بەوپەڕی بەرپرسیارەتییەوە کار لەسەر پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان بکەین لە پێناو بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و وڵاتەکەمان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین..ھەر سەرکەوتوو بن..
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٦ی شوباتی ٢٠٢٤




