وەزیری بەرگری و سوپاسالاری تورکیا گەیشتنە هەولێر

هەولێر-KDP.info- وەزیری بەرگری و سوپاسالاری تورکیا بە سەردانێک گەیشتنە هەولێر و لەلایەن وەزیری پێشمەرەگە و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی کران.
ئەمڕۆ سێشەممە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، یەشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا و مەتین گوراک، سوپاسالاری تورکیا، بە سەردانێک گەیشتنە هەولێری پایتەخت.
هاوکات لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەت پێشوازیان لێکرا.




