سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایى له یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/2/6 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌منیدارى گشتیى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان، پیرۆزباییى یادى (30) ساڵه‌ى ڕاگه‌یاندنى یه‌كگرتووى له به‌ڕێزیان و سه‌ركردایه‌تى و جه‌ماوه‌رى یه‌كگرتوو كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن، هه‌روه‌ها ڕۆڵى یه‌كگرتووى له ژیانى سیاسیى هه‌رێمى كوردستاندا به‌رز نرخاند.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌منیدارى گشتیى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان، سوپاس و پێزانینى خۆیان و سه‌ركردایه‌تى و جه‌ماوه‌رى یه‌كگرتوویان بۆ په‌یوه‌ندى و پیرۆزباییى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ده‌ربڕى و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.




