لە زاخۆ ٤٢ پڕۆژەی وەبەرھێنان پەسەندکران
2__2024_02_06_h15m54s34__RM.jpg)
لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ١١٣ پڕۆپۆزەل پێشکەش بە وەبەرھێنان کراون و بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی ئیدارەکەش دەڵێ: لەو ژمارەیە ٤٢ پڕۆژەی وەبەرھێنان بەسەرمایەی ٣٦٢ملیۆن دۆلار پەسەندکراون، پڕۆژەی ئیماراتیش بەرەو تەواوبوونە و چەندین ھەلیکار دەڕەخسێنێ.
جەگەرخوین تاھر، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی زاخۆ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: پڕۆژەی ئیماراتی لە ئیدارەی زاخۆ جێبەجێ دەکرێت، ٧٥%ی پڕۆژەکە تەواوبووە و چەند بەشێک لەخۆ دەگرێت، پڕۆژەکە کشتوکاڵییە و پێشبینی دەکەین لە ئایندەیەکی نزیکدا پڕۆژەکە تەواوبکرێت، ئێستا تەنیا دروستکردنی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ماوە بۆی زیاد بکرێت.
بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەڵێت: پڕۆژەکە دەرفەتی کار بۆ ھاووڵاتییان دەڕەخسێنێت، ڕاستە دەرفەتی کاریان زیاتر وەرزییە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی دوو ھەزار و ٥٠٠ ھەلیکار دەڕەخسێنێ بۆ ھاووڵاتییانی زاخۆ.
جەگەرخوین تاھر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ئێستا ١١٣ پرۆپۆزەل لەبەردەستی ئێمەدان کە لەلایەن وەبەرھێنەران پێشکەشکراون، لەو ژمارەیەش دوای پێداچوونەوە ٤٢ پڕۆژە پەسەندکراون بەسەرمایەی ٣٦٢ملیۆن دۆلار، ئەوانەش لەکاتی پێدانی مۆڵەت دەچنە بواری جێبەجێکردن و کاریگەرییان لەسەر کەرتی وەبەرھێنان دەبێت لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.
قائید میرۆ




