٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕێکارەکانی دروستکردنی نەخۆشخانەی ١٠٠ قەرەوێلەیی شێخان تەواوبوون

سەرچاوە: KDP.info

شێخان _KDP.info_ قایمقامی قەزای شێخان باس لەوە دەکات: ھەموو ڕێکارەکانی دروستکردنی نەخۆشخانەی شێخان تەواو بوونە و زەوی و بودجەشی بۆ تەرخان کراوە، تەنیا ماوە دەست بە دروستکردنی بکرێت. 

سەردار شێخ یەحیا، قایمقامی قەزای شێخان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لە قەزای شێخان بڕیاردراوە. نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەرەوێلەیی دروست بکرێت، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ١٧.٥ دۆنم زەوی بۆ تەرخانکردووە و  ھەموو ڕێکارەکانمان تەواو کردووە و ٧٦ملیار دینار بوودجەشی بۆ تەرخانکراوە، بەڵام لە عێراق بەھۆی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بودجەی ساڵی ڕابردوو خەرج نەکراوە و بڕیارە دوای دەستبەکاربوونی ئەنجومەنی پارێزگا و حکوومەتی خۆجێیی  مووسڵ دەست بە خەرجکردنی بکرێت. 

سەردار شێخ یەحیا گوتیشی: ئەو نەخۆشخانەیە زۆر گرنگە بۆ قەزای شێخان  و خزمەتێکی باشی دەڤەرەکە دەکات، چاوەڕێ دەکرێت پارەکە خەرج  بکرێت و لەم نزیکانە دەست بە دروستکردنی بکرێت، چونکە پەرلەمان بودجەی تەرخانکردووە و پێویستە حکوومەت خەرجی بکات بۆ ئەوەی پڕۆژەکە بکەوێتە بواری جێبەجێکردن. 

 

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار