٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كورستان پێشوازى له‌ كونسولى گشتیی كۆریا و سه‌رۆكى كۆیكا كرد

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/2/6 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێزان سیونگچۆل لیم كونسولى گشتیى كۆریاى باشوور له‌ هه‌رێمى كوردستان و كۆ هیسۆك سه‌رۆكى ڕێكخراوى كۆیكاى كۆرى كرد.

له‌ دیدارێكدا بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى كۆریاى باشوور له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و كار و چالاكییه‌كانى ڕێكخراوى كۆیكا له‌ هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران كه‌ ساڵانێكى درێژه‌ یارمه‌تیى هه‌رێمى كوردستان ده‌دات و چه‌ندین پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى له‌ ناوچه‌ جیاكانی هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام داوه‌.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ستایشى هه‌رێمى كوردستانى بۆ په‌یوه‌ندى و دۆستایه‌تیى كۆریاى باشوور له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و به‌تایبه‌تى ئاماژه‌ى به‌و كار و چالاكییانه‌ دا كه‌ ڕێكخراوى كۆیكا له‌ چه‌ندین كه‌رت و بوارى جیادا بۆ یارمه‌تیدانى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌نجامیان ده‌دات، هه‌روه‌ها كار و خزمه‌تى تیمى سه‌ربازیى زه‌یتوونى كۆرى به‌بیر هێنایه‌وه‌ كه‌ بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هاتنه‌ هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندیى هه‌ردوولایان پته‌و كرد.

په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌ر‌ێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار