مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (دەروێش حارس ئاغا) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (دەروێش حارس ئاغا) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی (دەروێش حارس ئاغا)
بەڕێزان/ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دەروێش حارس ئاغا
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (مریەم عەبدولقادر) هاوسەری خوالێخۆشبوو(دەروێش حارس ئاغا)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیزانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و نیگەرانیتان کەم بکاتەوە و لە خوای گەورەش داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٥ی شوباتی٢٠٢٤




