٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەولود سابیر: ڕۆژانی داھاتوو لە دھۆک دەست بە دروستکردنی ھەژماری من دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ڕۆژانی داھاتوو پرۆسەی ھەژماری من لە پارێزگای دھۆک بەڕێوەدەچێت و دەشڵێ: لە پارێزگای سلێمانیش دەستپێکراوە و بڕیارە لەماوەی شەش مانگدا تەواو بکرێت. 

 

مەولود سابیر، بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند:  پرۆسەی ھەژماری من بۆ فەرمانبەران لە پارێزگا ھەولێر تەواو بووە و ئێستا چوار ھەزار فەرمانبەر بە ماستەر کارت مووچەکانیان وەر دەگرن، لە سلێمانیش ڕۆژانی ڕابردوو بە ئامادەبوونی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزیری دارایی و ئابووری پرۆسەکە دەستپێکراوە و بڕیارە لە شەش مانگدا تەواو ببێت. 

 

بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان گوتی: لە ڕۆژانی داھاتووش لە سنووری پارێزگای دھۆک دەست بە پرۆسەی ھەژماری من دەکرێت و پێشبینی دەکەین تا کۆتایی ئەمساڵ پرۆسەکە کۆتایی بێت و ھەموو فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بە سیستمی بانک مووچە وەر بگرن، چونکە تیمەکان بەردەوام لەکاردان بۆ ئەوەی پەلە بکرێت لە دروستکردنی ھەژماری من بۆ فەرمانبەران. 

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار