٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مووسڵ.. ئەمڕۆ کاتژمێر ٢ ئەنجوومەنی پارێزگا یەکەم کۆبوونەوە ئەنجام دەدات

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ یەکەم کۆبوونەوە ئەنجام دەدات، بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نییە ھیچ پۆستێک یەکلایی دەکرێتەوە یاخود نا.

ئێریڤان مەھدی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ، لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئاگادارکراوینەتەوە ئەمڕۆ کاتژمێر ٢ی دوای نیوەڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات و ئێمەش بەشداری لەو کۆبوونەوەیە دەکەین".

ئێریڤان مەھدی گوتیشی: "کارنامەی کۆبوونەوە دیار نیە باسی چی دەکرێت و دیاریش نیە لەو کۆبوونەوەیە ھیچ پۆستێک یەکلایی دەکرێتەوە یاخود نا، بەڵام بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەن یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامبدات".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار