كه‌ریم كاوه: سه‌رۆكی حكوومه‌ت له به‌رژه‌وه‌ندی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان بریاری داوه

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان _ سۆران، باس له گرنگی بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌كات بۆ لێخۆشبوو‌ن له پێشینه‌ی كشتوكاڵی بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش و دەڵێت: ئه‌و بڕیاره كارئاسانی بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ده‌كات.
لە چوارچێوەی گرنگیدانی زیاتری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کەسوکاری شەهیدان و بە مەبەستی هاوکاری و کارئاسانی بۆ خانەوادەی شەهیدانی شەڕی داعش، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی دەربڕی لەسەر لێخۆشبوو‌ن لە خانەوادەی شەهیدانی شەڕی داعش لە گشت پێشینە کشتوکاڵییەکان هاوشێوەی پێشینەکانی دیکە کە لە ئەستۆی خانەوادەی شەهیدانی شەڕی داعش دایە.
بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی دارایی ڕا‌سپێردرا کاری پێویست ئەنجام بدات بە پاکتاوکردنی ئەم قەرزانە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە.
له‌باره‌ی بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان، كه‌ریم كاوه، به‌ڕێوه‌به‌ری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراون _ سۆران، بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵدراوه خزمه‌تگوزاری و كارئاسانی زیاتر پێشكه‌ش به خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌زری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان بكرێت، له شێوه و قۆناغی جیاواز چه‌ندین بڕیاری گرنگ له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دراوە، ئه‌وه‌ی له‌م ڕۆژانه سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری لەسەردا له‌باره‌ی پێشینه كشتوكاڵییه‌كانه‌وه له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی داعش كه شه‌هیده‌كان یان خانه‌واده‌كه‌ی پێشینه‌ی كشتوكاڵییان وه‌رگرتووه، به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ئه‌و بارگرانییه‌ی له‌دوای شه‌هیدبوونی ئه‌و كه‌سه له‌سه‌ر خانه‌واده‌كه‌ی جێماوه سوك بكرێت، چونكه بۆ خانه‌واده‌یه‌ك كه به‌بێ سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ی ئه‌و پاره‌یه بداته‌وه زۆر قورسه، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوكاری ئه‌و خانه‌وادانه ده‌كات له ماوه‌ی داهاتوودا ڕێكاری تایبه‌تی بۆ ده‌رده‌چێت.
ڕایشیگه‌یاند: به‌داخه‌وه ئه‌و بارودۆخه قورسه ئابوورییه‌ی ڕووبه‌ڕووی كوردستان كراوه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌م قه‌یرانه داراییه‌وه نه‌توانراوه باشترین خزمه‌تگوزارییه‌كان كه له‌خودی كابینه‌ی نۆیه‌م هه‌یه خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان لێی سوودمه‌ند ببن و وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت، چونكه ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ دابینكردنی مووچه و هه‌ندێك بواری دیكه‌یه، له ئاستی خزمه‌تگوزاری هه‌ندێك پڕۆژه دواخراوه تا ئه‌و كاته‌ی دارایی حكوومه‌ت باشتر ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره‌ی ئێستا دراوه لێكه‌وتەی باشی ده‌بێت له‌ڕووی داراییه‌وه بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان، چونكه هه‌ندێك جار ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی قه‌رزاری حكوومه‌تن پێیان ده‌گوترێت ده‌بێت پاكتاوی ئه‌و قه‌رزانه بكرێت و پابه‌ندی پێدانی پێشینه‌و قیسته‌كانیان بن بۆ ئه‌وه‌ی كارئاسانی بۆ ئه‌م خانه‌وادانه بكرێت، شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش كه به‌شێكی زۆریان ئیستا منداڵەکانیان بچوكن و هی كاركردن نیین، ڕه‌نگه كاریان نه‌بێت كه بژێوی خۆیان له‌پاڵ مووچه دابین بكه‌ن بۆیه گرنگه كارئاسانیان بۆ بكرێت، له‌م ڕوانگه‌یەوه پێشیینه‌ی كشتوكاڵییان له‌سه‌ر هه‌ڵگیراوه و كاریگه‌ری باشی ده‌بێت له‌سه‌ر ژیانیان.
ده‌شڵێت: هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێشینه‌ی كشتوكاڵییان وه‌رگرتووه دێن كاره‌كانیان ته‌واو ده‌كه‌ن، وه‌ك وه‌زاره‌تی شه‌هیدان له‌لای ئێمه‌وه له‌هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به ئاماده‌كاری ده‌كرێت و به‌ڕێكاری خۆی به‌ڕێوه دەچێت، له‌باره‌ی ورده‌كاری جۆری مامه‌ڵه‌كانیان و ڕێكاره‌كانیش ده‌بێت شرۆڤه بكرێت و دواتر له‌به‌رژه‌وه‌ندی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان بڕیار بدرێت.




