پڕۆژەی ئاوی بارزان کێشەی کەمئاوی لە ٥١ گوندی ناوچەکە چارەسەر دەکات
__2024_02_04_h17m39s31__HK.jpg)
بەڕێوەبەری ئاوی بارزان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: پڕۆژەی ئاوی بارزان لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ تەواو دەبێت و کێشەی کەمئاوی لە ٥١ گوندی سنووری ھەردوو ناحیەی بارزان و گۆڕەتوو چارەسەر دەکات، دەشڵێ: پڕۆژەیەکی ستراتیژییە و بەھۆی وشکەساڵییەوە کێشەی کەمئاوی بەشێک لە گوندەکانی سنوورەکەی گرتووتەوە.
ئەندازیار زیاب میقداد، بەڕێوەبەری ئاوی بارزان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: پڕۆژەی ئاوی بارزان لەژێر جێبەجێکردندایە، پڕۆژە لە گەلی باڵندەیە و ئاو بۆ ٥١ گوندی سنووری ھەردوو ناحیەی بارزان و گۆڕەتوو دابین دەکات، چونکە بەھۆی وشکەساڵی دەڤەری بارزانیش ھاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان بەشێک لە سەرچاوەکانی ئاوی وشک بوونە و کێشەی کەمئاوی لە دەڤەرەکە پەیدابووە، لەبەر ئەوەیش جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی بارزان پێویستییەکی زۆرە بۆ ناوچەکە.
بەڕێوەبەری ئاوی بارزان گوتی: پڕۆژەی ئاوی بارزان بە گوژمەی ١٣٨ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت و بەشێکی زۆری تەواو بووە، بڕیارە لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ کۆتایی بێت و بکەوێتە کار، ڕەزامەندیش دراوە لەسەر ڕاکێشانی ھێڵی کارەبای نیشتمانی لە وێستگەی ١٣٢ kv دێرەلۆک بۆ پڕۆژەی ئاوی بارزان کە بە گوژمەی ھەشت ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت.
ئەندازیار زیاب میقدات ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: پڕۆژەی ئاوی بارزان پڕۆژەیەکی ستراتیژییە بۆ ناوچەی بارزان و ئەو گوندانەی کێشەی کەمئاویان ھەیە دوای تەواوبوونی پڕۆژەکە کێشەی کەمئاویان نامێنێ، زۆر سوپاسی بەڕێز مەلا مستەفا بارزانی دەکەین بۆ ئەوەی ھاوکار بووە بۆ ئەوەی پڕۆژەی ئاوی بارزان تەواو بکرێت و ناوچەکە لە کێشەی کەمئاوی ڕزگار ببێت.
قائید میرۆ




