٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەرێمی کوردستان بۆ دوو جۆرە بەرھەم دەبێتە سەرچاوەی سەرەکی بۆ عێراق

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر _KDP.info_ بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە ھەرێمی کوردستان گوتی: ھەرێمی کوردستان بۆ دوو جۆرە بەرھەم دەبێتە سەرچاوەی سەرەکی بۆ عێراق، ئەواش مریشک و ھێلکەیە چونکە بەرھەمی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان جیاوازییەکی زۆری لەگەڵ بەرھەمی ھاوردە ھەیە و نرخیشی لەچاو هەموو جیهان هەرزانترە، بەرهەمی هاوردە دەستکاری دەکرێت، لەوانە ئاو دەخرێتە ناو مریشکی بەستوو بەرێژەی ١٥%.

فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لیژنەیەک پێکھاتووە بۆ ئەوەی ھێلکە بفرۆشین بە عێراق، ئەوان نیەتی ئەوەیان ھەیە ھێلکە ھاوردە بکەن و ئێمەش دەمانەوێت لە ھەرێمی کوردستان بکڕن، چاوەڕێ دەکەین بزانین چەندیان دەوێت، چەند کۆبوونەوەیەکیش کراوە،  هەرکات ڕێژەکە دیارکرا ھێلکە دەدرێتە عێراق، بەڵام ئەو ھەنگاوە لەسەر حیسابی ھاووڵاتییانی خۆمان نابێت، ئەوەی لەخۆمان زیادە ئەوە دەفرۆشینە عێراق، چونکە ھێلکە لە ھەرێمی کوردستان بەردەوام لەهەر تەبەقەیەیەک هەزار دینار لە عێراق هەرزانترە، ئێمە بەرھەمی خۆمانە بۆیە ئێستاش ھێلکە نەک لەچاو عێراق بگرە لە ھەموو شوێنکی جیھان هەرزانترە، مریشکیش بە ھەمان شێوە، چونکە مریشک کیلۆی بە ھەزار و ٨٠٠ دینارە، ھەر بۆیە ئەوەی لە دەرەوە دەگاتە دەستی خەڵک بەو شێوەیە نییە، باس دەکرێت ئێکسپایریان نزیکە و خۆیان بەکاری ناھێنن و کێشەی تەندروستی ھەیە و تازە نییە و ١٥% کێشی مریشکەکە ئاوی تێدەکەن بۆیە ئەوان بە کوالێتی ئێمە بەرھەمی ناھێنن.

فیراس سدیق گوتیشی: جگە لە ھێلکە بەردەوام مریشکی ھەرێم دەچێتە عێراق، بۆیە ھەرێمی کوردستان دەبێتە سەرچاوەی ھەناردەی مریشک و ھێلکە بۆ عێراق، چونکە ئێمە ٧ھەزار کارتۆن ھێلکەمان پێویستە لەکاتێکدا ١٥ھەزار و ٥٠٠ کارتۆن بەرھەم دێنین، مریشکیش ساڵانە ١٤٧ھەزار تەنمان پێویستە، بەڵام بەرھەممان ٢٨٥ھەزار تەن دەزێت، بۆیە جگە لە عێراق کار دەکەین بەرھەمی مریشک و ھێلکە ھەناردەی دەرەوەش بکەین.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار