کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی دەستیپێکرد

سلێمانی-KDP.info- کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە دەباشان، لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد.
کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە دەباشان، لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد، فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی، سەرۆکی شاندی پارتییە و بافڵ تاڵەبانیش، سەرۆکی شاندی یەکێتی.
کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی دۆخی سیاسیی ھەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی و پرسی ھەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکووک و نەینەوا، هەروەها ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەوەرەی سەرەکیی کۆبوونەوەکانیان دەبێت.




