٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری بازرگانی بۆ KDP: سەردانی بەغدا دەکەم

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، ھەموو ھەوڵێک دەدەین ئەمساڵ بەغدا تەواوی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان وەربگرێت، بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی بەغدا دەکەین.

کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئێمە وەکو وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ھەوڵێکی خۆمان دەدەین بۆ ئەوەی ئەمساڵ بەغدا تەواوی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان وەربگرێت، بۆ ئەو مەبەستەش پێش دوو مانگ لەگەڵ وەزیری بازرگانی حکوومەتی عێراق دانیشتنمان کردووە و تێیدا داوامانکرد، کە بۆ ئەمساڵ تەواوی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان وەربگرن، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیاری لێ نەدراوە".

کەمال موسلیم گوتیشی: "ئێمە وەکو وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبین لەگەڵ بەغدا بۆ ئەوەی تەواوی گەنمی جووتیاران وەربگرن، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیارە سەردانی بەغدا بکەین، بۆیە ھەموو ھەوڵەکانی خۆمان بۆ ئەو مەبەستە دەخەینەگەڕ".

موسلیم باسی لەوەشکرد: "بەھۆی ئەوەی ئەمساڵ بارانێکی باش باریوە ئەگەر ھیچ ئافاتێک لە گەنم نەدات پێشبینی دەکرێت بەرھەم زۆر باش بێت".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار