مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (محەمەد فەرەج كهلاری) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (محەمەد فەرەج سایه كهلاری) دەکات.
بەڕێزان/ بەڕێز خانەوادەی هەڤاڵی خوالێخۆشبوو(محەمەد فەرەج سایه كهلاری)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی، پێشمەرگەی دێرینی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، خوالێخۆشبوو(محەمەد فەرەج سایه) ناسراو بە(حەمە کەلاری)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، دووبارە پرسەوسەرەخۆشی خۆمان دووپات دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت .
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٣ی شوباتی ٢٠٢٤




