مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەدر مەولود کڵاوسورانی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەدر مەولود ئەحمەد کڵاوسورانی) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەدر مەولود ئەحمەد کڵاوسورانی)
بەڕێزان/ خانەوادەی خوالێخۆشبوو(سەدر مەولود ئەحمەد کڵاوسورانی)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دیرینی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، خوالێخۆشبوو(سەدر مەولود ئەحمەد کڵاوسورانی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت .
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١ی شوباتی ٢٠٢٤




