٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی تاجەگوڵینەی لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی یەکی شوبات دانا

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاجەگوڵینەی لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی یەکی شوبات دانا.

بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رێوڕەسمی ساڵیادی شەهیدانی یەکی شوبات لە پارکی سامی عەبدولرەحمان لە هەولێر دەستیپێکرد.

لە رێوڕەسمەکەدا مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان تاجەگوڵینەی لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی یەکی شوباتی ساڵی 2004 دانا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بیست ساڵ بەسەر كارەساتی یەكی شوباتی 2004 تێپەڕدەبێت، کە لە بەرەبەیانی یەكەم رۆژی جەژندا، دوو تیرۆرستی خۆكوژ بە پشتێنەی بۆمبڕێژكراوەوە چوونە ناو بارەگەی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و مەڵبەندی سێی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە هەولێر، كە رێورەسمی پێشوازیکردن لە هاووڵاتییان رێکخرابوو بەبۆنەی جەژنە پیرۆزە، بەهۆی هەردوو تەقینەوە خۆکوژییەکەوە لە هەردوو بارەگەی لقی دووی پارتی و مەڵبەندی سێی یەكێتی 103 هاووڵاتیی شەهید و 246 کەسی دیکەش برینداربوون .

هەواڵی پەیوەندیدار