٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چەندین چالاکی بەبۆنەی ساڵیادی ماڵئاوایی ئیدریس بارزانی بەڕێوەچوون

سەرچاوە: KDP.info

بەبۆنەی ٣٧ مین ساڵوەگەڕی ماڵئاوایی ئیدریس بارزانی، ئەمڕۆ چوارشەممە چەندین چالاکی بەڕێوەچوون و تێیاندا تیشک خرایە سەر وێستگەکانی ژیانی شەھید ئیدریس بارزانی و وەک ئەندازیاری ئاشتەوایی وەسفکرا. 

 

لە شارۆچکەی پیرمام بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە ھاووڵاتییان و پێشمەرگە و فەرماندەکانی شۆڕش و ھێزی خەبات کۆڕێکی بۆ عومەر عوسمان فەرماندەی پێشمەرگە ڕێکخست و تێیدا ناوبراو تیشکی خستە سەر ڕۆڵی شەھید ئیدریس بارزانی لە ھەردوو شۆڕشی ئەیلوولی مەزن و گوڵانی پێشکەوتنخواز، ھەروەھا باسی ڕۆڵی شەھید ئیدریس بارزانی کرا لە ھاوکاریکردنی ئاوارە و پێشمەرگە لە ئاوارەییدا.

 

لە دھۆکیش کۆڕێک بۆ ھەریەک لە عەلی عەونی و عەبدولسەلام بەرواری بەڕێوەچوو تێیدا بە وردی وێستگەکانی ژیانی شەھید ئیدریس بارزانی خرانە ڕوو، بەتایبەتی ھەوڵەکانی وەک سەرکردەیەکی ئاشتیخواز لەنێو شۆڕشدا کە بەئەندازیاری ئاشتەوایی ناسرابوو.

 

لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش چالاکیەک بەبۆنەی ساڵیادی شەھیدبوونی ئیدریس بارزانی بەڕێوەچوو  تێیدا بە وردی تیشک خرایە سەر کارێزمایی و وێستگەکانی خەباتی ئیدریس بارزانی لە ناو شۆڕش و  پاڵپشتی شۆڕش، ھەروەها رۆڵی شەھید ئیدریس بارزانی لە دانوستانەکان و ھەوڵەکانی بۆ یەکخستنی نێو ماڵی کورد لە سەردەمی ئاوارەییدا. 

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار