٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كونسولى گشتیى یۆنان كرد

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2024/1/31 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دیدارێكدا وێڕاى به‌خێرهێنانى به‌ڕێز نیكۆلاوس ستێریوولاس كونسولى گشتیى نوێى یۆنان له‌ هه‌رێمى كوردستان، پیرۆزبایى لێكرد بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتیگرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه‌.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز كونسولى گشتیى نوێى یۆنان له‌ هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسولى گشتیى وڵاته‌كه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان، سوپاسى پشتگیریى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى كرد و هیواى خواست بتوانێت بره‌و به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى و هاریكاریى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بدات.

تاوتوێكردنى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار