٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى نه‌رویج له‌ ئوردن و عێراق كۆبووه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2024/1/31 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز ئیسپن لیندباك، باڵیۆزى نه‌رویج له‌ ئوردن و عێراق كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانى نه‌رویج له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گفتوگۆكانى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان، دۆخى سیاسى و ئه‌منیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى، هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و دۆخى شه‌نگال، تاوتوێ كران.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریى هاوبه‌ش به‌تایبه‌تى له‌و بوارانه‌دا كرده‌وه‌ كه‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌توانن سوود له‌ پسپۆڕى و ئه‌زموونه‌كانى نه‌رویج وه‌ربگرن، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه‌ پێویسته‌ ئارامى و سه‌قامگیریى عێراق بپارێزرێت. به‌ڕێز باڵیۆزی نه‌رویج دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئارامى و سه‌قامگیرییان ده‌ڕوانێت.

ده‌ر‌هاویشته‌ و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و شه‌ڕ له‌ ئۆكراینا و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى ]جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار