٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سێ ته‌وه‌ری گرینگ تاوتوێ ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی مووچه‌ و بودجه‌ و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت تاوتوێ ده‌كات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، به‌سه‌رپه‌رشتیی مه‌سروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و چه‌ندین پرس و بابه‌تی گرنگ تاوتوێ ده‌كرێت، له‌وانه‌ پوخته‌یه‌ك له‌سه‌ر سه‌ردانی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران بۆ داڤۆس و ده‌ره‌نجامی ئه‌و دیدار و گفتوگۆیانه‌ی له‌داڤۆس كران، ده‌خرێته‌ڕوو.

هاوكات ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، تاوتوێی ئه‌نجامی گفتوگۆكانی هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی مووچه‌ و بودجه‌ و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا ده‌كرێت.

هاوكات له‌ به‌شێكی دیكه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای كاركردنی كرێكارانی بیانی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌درێت.

هەواڵی پەیوەندیدار