٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەقی راگەیێندراوی هاوبەشی پێنتاگۆن و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بە مەبەستی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، بۆ تێکشکاندنی یەکجاره‌كیی داعش، هه‌رێمى كوردستان و وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا لەسەر پابەندبوونی هاوبەشی درێژخایەن رێکكەوتن. 

دەقی راگەیێندراوی هاوبەشی پێنتاگۆن و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:

به‌رپرسانى باڵاى وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و هەرێمی کوردستانى عێراق، 29ی کانوونی دووەمی 2024، کۆبوونەوەی كۆمیته‌ى بەڕێوەبەری جێبەجێکارییان بۆ پرسی پێشمەرگە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە هەولێر ئەنجام دا.

کۆبوونەوه‌كه‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ بوو كه‌ له‌ پرۆسەی چاکسازی لە هێزی پێشمەرگەدا به‌دیهاتوون‌ له‌ چوارچێوه‌ى یاداشتنامەی لێكگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا و ئەیلوولی 2022 نوێ کراوەتەوە. 

كۆمیته‌كه‌ ئه‌و پێشکەوتنانەى خسته‌ڕوو کە بۆ چاکسازیی له‌ هێزى پێشمەرگەدا بەدەستهاتوون، هەروەها لەسەر خاڵە سەرەکییەکان بۆ ساڵی داهاتوو رێککەوتن وەک بەشێک لە پابەندیی هاوبەش و درێژخایەن بۆ یەکخستنی هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوه‌ى وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا و بنیاتنانی هێزێکی پیشەیی كه‌ بتوانێت تێکشکاندنی یەکجاره‌كیی داعش مسۆگه‌ر بكات.

وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشکەوتنی بەرچاوی لە پرسی چاکسازی لە پێکهاتەی دارایی و هێزەکاندا بەدەستهێناوە. وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بە خۆشحاڵییەوە دەڕواننە بەردەوامیی هەوڵەکانی چاکسازی کە لە یاداشتنامەی لێكگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لە 2022دا هاتووە. وڵاته‌ یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتگیرى لە گەلی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەکات بۆ بنیاتنانی عێراقێکی به‌هێز و سه‌قامگیر و خاوەن سەروەری.

هەواڵی پەیوەندیدار