٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی دھۆک: پارەی زبڵ و خاشاک لە ھاووڵاتییان وەرناگرین

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی دھۆک ڕایگەیاند: ژیان و گوزەرانی ھاووڵاتییان لەبەرچاو گیراوە لەبەر ئەوە لەو دۆخەی ئێستادا پارەی فڕێدانی زبڵ و خاشاک لە ھیچ ھاووڵاتییەک وەرناگرین.

دیار بەحری، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی دھۆک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لە زۆربەی وڵاتانی جیھان پارەی فڕێدانی زبڵ و خاشاک لە ھاووڵاتییان وەر دەگیرێت لە ھەرێمی کوردستانیش ئامادەکاری کراوە بۆ وەرگرتنی پارەی کۆکردنەوە و فڕێدانی زبڵ و خاشاک لە ھاووڵاتییان، بەڵام ئێستا بڕیارەکە کاری پێناکرێت و جێبەجێ ناکرێت، ئەویش لەبەر ڕەوش و گوزەرانی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان.


دیار بەحری ڕوونیکردەوە: ئەو پارەیەی دیار کراوە لەبەرامبەر فڕێدانی زبل و خاشاک لە ھاووڵاتییان وەربگیرێت تەنیا دوو ھەزار دیناری عێراقییە، ئەوەیش پارەیەکی زۆر نییە و لە زۆر لە وڵاتان پارەکە وەردەگیرێت، بەڵام ئێمە وەریناگرین ھەرچەندە حکوومەت لە قەیراندایە، لەگەڵ ئەوەشدا بڕیارەکە جێبەجێ ناکرێت.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار