٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئێریڤان: لە یەکەم کۆبوونەوە تەنیا سەرۆک و جێگری ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ھەڵدەبژێرن

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ _KDP.info_ ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا گوتی: دوای ئەوەی دوێنێ سوێندی یاساییمان خوارد، بڕیارە لەم ھەفتەیە کۆببینەوە و ئەگەر ڕێککەوتن ھەبێت سەرۆک و جێگری ئەنجوومەنی پارێزگا ھەڵدەبژێرین.

ئێریڤان مەھدی حاجی عەلۆ، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە سەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: دوێنێ وەکو ئەندامانی سەرکەوتوو لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا سوێندی یاساییمان خوارد، پێویستە دوای پەسەندکردنی ناوەکان بە فەرمیی لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا ئەنجوومەنی پارێزگاینەینەوا یەکەم کۆبوونەوە ئەنجام بدات، بۆیە بڕیارە لەم ھەفتەیە ئەنجوومەن کۆبوونەوەی خۆی بکات.

ئێریڤان مەھدی حاجی عەلۆ گوتیشی: لە یەکەم کۆبوونەوەدا ئەگەر ڕێککەوتن ھەبێت سەرۆکی ئەنجوومەن و جێگرەکەی ھەڵدەبژێرین، جارێ ئاگادارنین ڕێککەوتن کراوە یاخود نا، بۆیە گرنگ ئەوەیە پێویستە بەپێی یاسا ئەنجوومەن یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات. 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار