شێخانی: داواکارین لە یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک پارێزگارێکی کورد دیار بکرێت

کەرکووک _KDP.info_ سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک گوتی: پێویستە پارێزگارێکی کورد لە یەکەم کۆبوونەوە دیار بکرێت، بۆ ئەوەی بتوانێت خزمەتی ھەموو خەڵکی کەرکووک بکات و ھەمووشمان بە یەک تیم کار بکەین.
حەسەن شێخانی، سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دوای ئەوەی سوێندی یاسایی خوارد وەکو ئەندامی ئەنجوومەنی پاریزگا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: پێویستە ھەمووان وەکو یەک تیم لەپێناو خزمەتکردنی شاری کەرکووک کار بکەین و لە یەکەم دانیشتن پارێزگار دیار بکرێت، زۆر گرنگە دانیشتنەکە لە ماوەیەکی نزیکدا ئەنجامبدرێت، چونکە ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان ھیچ کات دەرگامان لەسەر ھیچ لایەن و حزبێک دانەخستووە و دەرگامان کراوەیە بۆ ھەمووان.
حەسەن شێخانی گوتیشی: پێویستە وەکو یەک تیمی ھاوبەش کار بکەین و خزمەتی خەڵکی خۆشەویستی شاری کەرکووک بکەین.
شێخانی باسی لەوەش کرد: ھیوادارین پارێزگارێکی کورد بۆ شارەکەمان دیار بکەین بۆ ئەوەی خزمەتێکی باشی ھەموو خەڵکی شاری کەرکووک بکات بەبێ جیاوازی، پارتی ھێڵی سووری لەسەر ھیچ کەس و لایەن و نەتەوەیەک نییە، ھەر بۆیە لە دانیشتنەکانی داھاتوو باسی داواکارییەکانی خۆمان دەکەین.
بڵند ئیبراھیم




