مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو عەلی باوەکۆچەکی دەکات
1__2024_01_29_h15m38s55__RM.jpg)
ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو عەلی عەبدولرەحمان عەبدولقادر باوەکۆچەکی دەکات.
ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەکەیە:
بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (عەلی عەبدولرەحمان عەبدولقادر باوەکۆچەکی)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرینی شۆڕشی ئەیلوول، خوالێخۆشبوو (عەلی عەبدولرەحمان عەبدولقادر باوەکۆچەکی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، دووبارە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤




