مەسروور بارزانی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە ئوردن دەکات

ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29ی 1ی 2024، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و له په‌یامه‌كه‌یدا سه‌ركۆنه‌ی هێرشێكی سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكای له ئوردن كرد.
مه‌سروور بارزانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئێكس) بڵاوی كرده‌وه، به توندترین شێوه ھێرشی ترسنۆكانه‌ی دوێنێ بۆ سه‌ر ھیزه‌كانی ئه‌مریكا له ئوردن سه‌ركۆنه ده‌كه‌م.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت له په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، هاوخه‌مم له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و خه‌ڵكی ئه‌مریكا له‌م كاته سه‌خته‌دا.




