٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو مام حەمەد جەبەلی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو مام حەمەد جەبەلی دەکات.

ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەکەیە:

بەڕێز خانەوادەی ھەڤاڵی خوالێخۆشبوو (حەمەد حەمەدەمین مستەفا)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرینی شۆڕشی ئەیلوول، ھەڤاڵی خوالێخۆشبوو (حەمەد حەمەدەمین مستەفا) ناسراو بە(مام حەمەد جەبەلی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، دووبارە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت.


مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار