خدر مه‌نتك: ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مان یه‌كلا نه‌كرێته‌وه گیروگرفت بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان دروست ده‌بێت

په‌رله‌مانتارێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باس له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات له ئه‌گه‌ری هه‌ڵنه‌بژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ، ده‌شڵێت: به‌داخه‌وه لایه‌نه عێراقییه‌كان جگه له موقته‌دا سه‌در ئه‌وانی دیكه بێهه‌ڵویست بوون له‌ئاست بۆردومانی هه‌ولێر.
خدر مه‌نتك بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان هیچ یه‌كێك له كاندیده‌كان نه‌گه‌یشتنه ده‌نگی كۆتایی و ئاستی سه‌ركه‌وتن و پرۆسكه دواخرا ئه‌ویش له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك، له‌وانه به‌زربوونه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕازی له‌دژی به‌ربژێرێك و دواتر بڕیاردرا پرۆسكه ڕابگیرێت تا دادگا یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، هێشتا بڕیاری دادگا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه بۆیه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دواخرا بۆ كاتێكی نادیار به‌وه‌ی ئایا هه‌ر ئه‌و كاندیدانه ده‌مێننه‌وه له كێبڕكێ یان ده‌رگای خۆپاڵاوتن ده‌كرێته‌وه بۆ كاندیدی دیكه ئه‌مه بابه‌تێكه په‌یسوه‌ته به‌سوننه‌كان ده‌بێت له‌ناوخۆیاندا یه‌كلای بكه‌نه‌وه.
له ئه‌گه‌ری هەڵنەبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م هه‌مواری یاسایی بودجه دروست دەبێت، گوتیشی: ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بریتییه له سه‌رۆك و جێگره‌كانی، ئیستا دانیشتنه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چن به‌ڵام جۆرێك له ساردی پێوه دیاره، سوننه‌كان له‌دوای یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانن چونكه پشكی ئه‌وانه، ئه‌گه‌ر یه‌كلا نه‌كرێته‌وه ڕه‌نگه نیساب ته‌واو نه‌كرێت و په‌رله‌مان په‌كی بكه‌وێت، ده‌بێت به‌زووترین كات پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان یه‌كلا بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه گرنگه‌كان یه‌كلا بكرێته‌وه.
ڕایشیگه‌یاند: ئه‌وه‌ی له‌ڕۆژانی ڕابردوو بینیمان، چۆن بۆردومانی كوردستان كراوه له ماڵی هاووڵاتییان و بۆردومانی كیڵگه‌ی كۆرۆمۆ و خه‌ڵكی سڤیل و ئاسایی و بازرگان كراونەته ئامانج، ئه‌م جاره کاردانەوەی باش هه‌بوو له‌لایه‌ن به‌غدا و ئه‌وروپا و شه‌قامی كوردستان و جیهان، بە كاریگه‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌ت له دروستكردنی فشار له په‌رله‌مانی عێراقیش واژۆ كۆكرایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌ڵویستی هه‌بێت به‌ڵام تا ئیستا هیچ نه‌كراوه و نه‌هاتوونه‌ته پێشه‌وه، موقته‌دا سه‌در و نزیكه‌كانی ئیدانه‌یان كرد ئه‌مه زۆر باش بوو به‌ڵام لە باقی حزبه‌كانی دیكه هه‌ڵوێستی ڕاشكاوانه‌مان نه‌بینووه، به‌تایبه‌ت وه‌ك كوتله‌و حزب كه به‌داخه‌وه به‌ئامانجگرتنی كوردستان به‌ئامانجگرتنی سه‌روه‌ری عێراقه و ده‌بێت سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ئیدانه‌ی بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی ده‌بینین مایه‌ی نیگه‌رانییه كه ده‌ستدرێژیت بكرێته سه‌ر كه‌چی هه‌لوێستت نه‌بێت.




