لە کەلەکچی یاریگایەکی وەرزشی و پارکێکی خێزانی دروست دەکرێت

کەلەکچی _KDP.info_ بەڕێوەبەری ناحیەی کەلەکچی سەر بە قەزای شێخان گوتی: لە سنووری ناحیەی کەلەکچی یاریگایەکی وەرزشی و پارکێکی خێزانی بە گوژمەی ٢ملیار و٦٠٠ملیۆن دینار جێ بەجێ دەکرێن.
ھەڤال محەمەد شەریف، بەڕێوەبەری ناحیەی کەلەکچی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: یاریگایەک لەسەر بودجەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ناحیەی کەلەکچی دروستکراوە، ئێستا تەنیا ئیدارە و ڕووناکی و شوێنی دانیشتنی ھاندەران ماوە تەواو بکرێت ئەوەی دیکە ھەمووی تەواوکراوە، دوو کۆمپانیا جێبەجێی دەکەن بەشی یەکەم تەواو بووە کە یاریگاکەیە بە گوژمەی ٩٠٠ملیۆن دینار و بەشی دووەم ئیدارە و رووناکی و شوێنی ھاندەرانە ئەویش ئێستا لە قۆناغی جێبەجێکردن دایە بە گوژمەی ٥٠٠ملیۆن دینار و لەماوەیەکی کەمدا ئەویش تەواو دەبێت و دەکەوێتە خزمەت وەرزشوانانی ناحیەی کەلەکچی.
ھەڤال محەمەد شەریف گوتیشی: بڕیارە پارکێکی گەورەش لە ناحیەی کەلەکچی بە گوژمەی ملیارێک و ٢٠٠ملیۆن دینار درووست بکرێت، زەویشمان تەرخانکردووە و دەرخستەش ئامادەیە، تەنیا ماوە ڕەزامەندی بدرێت و دەست بە جێبەجێکردنی بکرێت.
بڵند ئیبراھیم




