هوشیار زێباری: هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکانی فراوانە لەگەڵ وڵاتان

ھەولێر-KDP.info- وەزیری دەرەوەی پێشووتری عێراق، لە سێیەمین کۆنفڕانسی نوێنەرایەتییەکان رایگەیاند، ئەم کۆنفرانسانە بۆ بازرگانی وڵاتانی جیاواز زۆر گرنگە، بەتایبەت بۆ هەرێمی کوردستان کە پەیوەندییەکانی فراوانە لەگەڵ وڵاتان.
ئەمڕۆ بە ئامادە بوونی سەرۆکی حکوومەت سێیەمین کۆنفرانسی نوێنەرایەتییەکان لە هەولێر بەڕێوەچوو، تێیدا هوشیار زێباری، وەزیری دەرەوەی پێشووتری عێراق لە کۆنفرانسەکەدا رایگەیاند، ئەم کۆنفرانسانە بۆ بازرگانی وڵاتانی جیاواز زۆر گرنگە بۆ ئەوەی ئاگاداری هەموو هەنگاوێک و کردارێکی یەکتر بن، بەتایبەت بۆ هەرێمی کوردستان کە پەیوەندییەکانی فراوانە لەگەڵ وڵاتان.
گوتیشی، نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان بە کردار سەرەتا لە ئاستی حزبەکاندا دەستی پێکرد، وەک پارتی و یەکێتی حزب و لایەنەکانی دیکە، هەتا هەرێمی کوردستان بە شیوازێکی دیکە دروست بوو، بوو بەکردار.
زێباری گوتیشی: "بەپێی دەستووری عیراق ساڵی 2005، دەڵێت سیاسەتی دەرەوە زیاتر لە دەسەڵاتی حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵە، ئەو شەڕە من کردم لە بەغدا کە چۆن نوێنەرایەتی هەرێم و کونسڵخانەکان لەناو هەرێمی کوردستان و دەرەوەشدا زیاد بکەین بەپێی دەستوور، نەک تەنیا بۆ هەولێر بەڵکو بۆ بەسرە و کەربەلا و شوێنەکانی دیکەی عێراقیش، سەرەتا، زۆربەی زۆری کونسوڵخانەکان دامەزران، بەڵام ئێستا ژمارەیەکەیان زیادی کردووە".
راشیگەیاند، ئەو پەیوەندییە دیپلۆماسییەی کە کوردستان هەیەتی، هەندێک وڵات ئەو توانا و هێزەیان نییە کە وڵاتیشن، کێشەیەکمان هەبوو لە دەستوور کە چۆن رێککەوتنی سیاسەتی دەرەوە و لەگەڵ هەرێمیش بکەین، ماددەیەک لە دەستوور هاتووە، دەڵێت: "پارێزگاکان کە 15 پارێزگایە نوێنەرایەتی هەبێت، جگە لە کارمەندانی دیپلۆماسی و ئیداری، کە ئەمە ئەستەمە جێبەجێ بکرێت، قسەی ئێمە بۆ باڵیۆزخانەکان لە دەرەوە، ئەبوو پەیوەندییان زیاتر بێت و ئاگایان لەیەکتری هەبێت، بەشداربن و ئاگاداربن لە هەموو ئەرک و کارێک".
هوشیار زێباری ئەوەشی خستە ڕوو: "بەپێی ئەو بڕیارانەی دادگای فیدڕاڵی عێراق دەری دەکات، یەک لە دوای یەک دژی هەرێمی کوردستانە بڕیارەکان، دەیانەوێت قەوارەی هەرێمی کوردستان لەناو بەرن، من بە مەترسی دەزانم بۆ سەر کوردستان، کە بە سیستەماتیک کاری لەسەر دەکەن".




