٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئۆغنا لە ئەمەریکا باس لە ماف و ئازادییەکانی پێکھاتەکان لە کوردستان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و ھونەری سریانی لە ھەرێمی کوردستان بە وتارێک بەشداری لە کۆنفرانسی جیھانی ئازادی ئایینی لە واشنتۆن دەکات.

لە کۆتایی مانگی یەکی ئەمساڵدا، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و ھونەری سریانی لە ھەرێمی کوردستان، (کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا)، بەشداری لە چالاکییەکانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئازادی ئایینی، IRFSummit٢٠٢٤ دەکات، کە لە رێککەوتی ٣٠ و ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، لە واشنتۆن دی سی پایتەختی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەڕێوەدەچێت.

لە دانیشتنەکانی کۆنفرانسی جیھانی ئازادی ئایینیدا،  ئۆغنا وتارێک پێشکەش دەکات و تێیدا باس لەو خوێندنەوەیە دەکات، کە کەمەنەتەوەکان بۆ ئێستای دۆخی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیان ھەیە، لە لایەکی ترەوە  باس لەو پشتیوانیییە کۆمەڵایەتیانه‌ دەکات کە دەبنە میکانیزمی خۆڕاگری بۆ  پاراستنی فرەچەشنی لە ڕۆژھەڵاتی ناویندا. 

تەوەرەرێکی تری وتارەکەی ئۆغنا، پەیوەست دەبێ بەو دیدگایانەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کە دەربڕن لە پاراستنی ماف و ئازادییەکانی پێکھاتەکان و باس لەو سیاسەتەشە کە چۆن کابینەی نۆیەم توانیویەتی ئەو پانتاییە ئازادییە فراوانتر بکات و پاڵپشتییەکانی بۆ ئەم دۆسیانە زیاتر بکات. 

ھاوکات ئۆغنا داوتنامەیەکی تری پێگەیشتووە سەبارەت بە بەشداریکردن لە خوانی بەیانیی ڕۆژی نیشتمانیی ئەمریکا TheNational Prayers Breakfast، کە لە ١ی شوباتی ٢٠٢٤ بەڕێوەدەچێت، تێیدا جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەشێک لە ئەندامانی کۆنگرێس و سەرکردە و نوێنەری ١٤٠ وڵات لە سەرانسەری جیھانەوە بەشداری تێدا دەکەن.

خوانی بەیانی و نوێژی ڕۆژی نیشتمانیی، بۆنەیەکی ساڵانەیە لە پایتەختی ئەمریکا سازدەکرێ و سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەگەڵ چەندین سەرکردەی جیھان بەشداری تێدا دەکەن و باس و گفتوگۆ لەسەر باوەڕداری و ئاشتەوایی و لێبوردەیی و ڕاگۆڕینەوە و پێشنیازی نوێ دەخەنە بەرچاو. 

شایەنی باسە، یادەوەری بۆنەی خوانی بەیانیی ڕۆژی نیشتیمانی، بیرۆکەی قەشەیەکە کە سەر بە کەنیسەی پڕۆستانتی میسۆدییە.

هەواڵی پەیوەندیدار