دزەیی: ئەم هێرشانە نابنە رێگر لەبەردەم بەدیهێنانی كوردستانێكی بەهێزتر

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەتوندی ئیدانەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات و دەڵێت: ئامانجی هێرشەکان رێگریکردنە لە پێشکەوتن و وەبەرهێنان.
ئەمڕۆ هەینی سەفین دزەیی، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە پەیامێکدا رایگەیاند، ئەم هێرشانە نابنە رێگر لەبەردەم بەدیهێنانی كوردستانێكی بەهێزتر.
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەدا، بەتوندی ئیدانەی هێرشەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆر دەكەن، هاوکات هێرشەكان خەڵك و ژێرخانی هەرێمی كوردستانیان كردوەتە ئامانج.
دزەیی باسی لەوەشکرد، ئامانجی هێرشەكانیش رێگریكردنە لە پێشكەوتن و وەبەرهێنان. جەختی لەوەشکردەوە، ئەم جۆرە هێرشە قێزەونانە نابنە رێگر لەبەردەم بەدیهێنانی كوردستانێكی بەهێزتر.




