پەیامێک لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە رێککەوتنی حکوومەتی فیدڕاڵیی عێراق و حکوومەتی ئەمەریکا دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانی کۆمیتەی باڵای سەربازیی نێوانیان و دەڵێت، ھەرێمی کوردستان پشتگیری لەو رێککەوتنە دەکات و ھاوکار و یارمەتیدەر دەبێت.
ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەیەندراوەکەیە….
پێشوازی لە ڕێککەوتنی حکوومەتی فیدڕاڵیی عێراق و حکوومەتی ئەمەریکا دەکەین بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانی کۆمیتەی باڵای سەربازیی نێوانیان (HMC) و بەرەو پێشچوونی گفتوگۆکان دەربارەی پەیوەندی دووقۆڵی و داھاتووی ھاریکاریی ھاوبەش لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری، کولتووری، ئەمنی و سەربازیدا.
ھەرێمی کوردستان پشتگیری لەو ڕێککەوتنە دەکات و ھاوکار و یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش و سەقامگیری و سەروەریی وڵات و بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای ڕێز لەیەکگرتن و بەرژەوەندیی ھاوبەش.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
٢٥-١-٢٠٢٤




