٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی جەژنی قەوڵتاس لە کاکەییەکان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی جەژنی قەوڵتاس لە کاکەییەکان دەکات و جەخت لە بەهێزتركردنی كولتووری پێکەوەژیانی گەلی کوردستان و پاڵپشتیكردنی ماف و داواكانی پێكهاتەكان دەکاتەوە.

دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی جەژنی قەوڵتاس

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی (قەوڵتاس)ـی كاكەییەكان پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم خوشك و برایانی كاكەیی لە كوردستان و هەموو جیهان دەكەم.

هیوادارم خوشک و برا کاکەییەکانمان و تێكڕای پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان هەردەم جەژن و بۆنەكانیان لە ئارامی و خۆشیدا بکەنەوە.

لەو بۆنەیەدا جەخت لە بەهێزتركردنی كولتووری پێکەوەژیانی گەلی کوردستان و پاڵپشتیكردنی ماف و داواكانی پێكهاتەكان دەکەینەوە.

 

بمێنن لە خێر و خۆشیدا.

 

مسعود بارزانی

25ی كانوونی دووەمی 2024

هەواڵی پەیوەندیدار