٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕێگای سەرسەنگ دێرەلۆک دەکرێتە دووساید

سەرچاوە: KDP.info

جێگری پارێزگاری دھۆک ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کار لەسەر کردنە دووسایدکردنی رێگا سەرەکییەکان دەکات و ئەمساڵ ڕێگای سەرەکی سەرسەنگ ھەتا دێرەلۆک دەکرێتە دووساید.

ماجد سەید ساڵح، جێگری پارێزگاری دھۆک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لە درێژەی پڕۆژەکانی ستراتیژی ڕێگاوبان لە سنووری پارێزگای دھۆک بڕیارە ڕێگای سەرەکی ناحیەی سەرسەنگ ھەتا ناحیەی دێرەلۆک بکرێتە دووساید،  پڕۆژەکە ڕێگایەکی(٤٠ کم)ییە و ئەمساڵ جێبەجێ دەکرێت و دەست بە دروستکردنی رێگاکە دەکرێت.

جێگری پارێزگاری دھۆک دەشڵێت: ڕێگاکە سەرەکییە و شاری دھۆک بە قەزای ئامێدی و ژمارەیەک ناحیەی وەک دێرەلۆک و شیلادزێ و دەڤەری بارزان دەبەستێتەوە، ڕێگایەکی ستراتیژییە و دوای تەواوبوونی ئاستەنگی ھاتووچۆ لەو ڕێگایە کۆتایی دێت.

ماجد سەید ساڵح ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ساڵی ڕابردوو سەدان پڕۆژە لە بوارە جیاوازەکان کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردن، بەشێکیان تەواوبوونە و بەشێکی دیکەیش هێشتا کاریان تێدا دەکرێت، بڕیارە بۆ ئەمساڵیش چەندین پڕۆژە بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتییانی پارێزگای دھۆک بکەونە بواری جێبەجێکردن.

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار