٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ کاکه‌یییان ده‌کات

سەرچاوە: KDP.info

به‌ گه‌رمی و له‌ دڵه‌وه‌ پیرۆزباییی جه‌ژنی قه‌وڵتاس له‌ ته‌واوی هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی کاکه‌یی و یارسانان له‌ هه‌رێمی کوردستان و عێراق و له‌ هه‌ر کوێ بن، ده‌که‌م. هیوارم جه‌ژنێکی خۆش و ئاسووده‌ به‌ڕێ بکه‌ن.

به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ ئازیزانی کاکه‌یی و هاووڵاتیانمان له‌ هه‌موو پێکهاته‌کانی کوردستان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ وه‌ک هه‌میشه‌ پشتیوان و پارێزه‌ری مافه‌کانیان ده‌بین و کوردستان هه‌ر به‌ وڵاتی هه‌مووان و لانکه‌ی پێکه‌وه‌ژیان و فره‌یی و لێبورده‌یی ده‌مێنێته‌وه‌.

جه‌ژن له‌ هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێک به‌ خۆشی.

نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
٢٠٢٤/١/٢٥

 

هەواڵی پەیوەندیدار